مەودا میدیا-
وته‌بێژى دۆلاره‌كه‌ى شارى سلێمانى دڵنیایی دا له رۆژانى داهاتوو نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى هاڕه‌ده‌كات و داده‌به‌زێت.
جەبار گۆڕان، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگه‌یاند “هەرگیز بە موتڵەقی لەسەر بەهای دینار قسەم نەکردووە، ئەمجارە بە موتڵەقی دەڵێم کە بەهای دۆلار دادەبەزێتەوە و دەگەڕێتەوە ئاستی 150 هەزار دینار”.
باسى له‌وه‌شكرد “هیچ مەترسییەکیش لەسەر بەهای دینار نییە، بۆیه له رۆژانى داهاتوو به دڵنیاییه‌وه نرخى دۆلار داده‌به‌زێت و دینار به‌رزده‌بێته‌وه”.
ئه‌و قسانه‌ى وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌كه له كاتێكدایه، نرخى 100 دۆلار بۆ 159 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه.