کاوە شێخ عەلی: بڕینی کارەبای هاوڵاتییان نایاساییە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بڕینی کارەبای هاوڵاتییان لەلایەنوەزارەتی کارەبا و پڕۆژەی رووناکییەوە یاداشتێک دەداتە داواکاریی گشتیی هەرێمی کوردستان و داوا دەکات بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتەکە لەچوارچێوەی یاسادا رەتبکەنەوە.

کاوە شێخ عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “بڕینی کارەبای هاوڵاتییان بەهۆی قەرزداربوون لەلایەن وەزارەتی کارەبا و پڕۆژەی رووناکی دوای 50 رۆژ لە پێگەیاندنی پسووڵە و بڕینی لە 51مین رۆژ تەواو نایاساییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕینی کارەبای هاوڵاتییان پێچەوانەی یاساکانە، چونکە رێنماییەکە لە کاتێکدا دەرچووە کە حکومەت کاربەڕێکەربووە، واتە رێنماییەکە تەواو نییە، ئەگەر لە کاتی حکومەتێکی کاراشدا دەرچووبێت نابێت دژی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان بێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان