مەودا میدیا-
ئەنجومەن و وتەبێژی بازاڕەکانی دراو لە سلێمانی ئاشکرایکرد یەکێک لە هۆکارەکانی بەزربوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی، بوونی خواستێکی زۆرە بۆ دۆلار لە بازاڕەکاندا.
د.جەبار گۆران، ئەنجومەن و وتەبێژی بازاڕەکانی دراو لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند “لە رابردوودا بەشێک لە پەرلەمانتارانی عیراق پرسی لابردنی سفرەکانی سەر دیناریان وروژاند کە لەچوارچێوەی گفتوگۆکاندا بوون، بەڵام بووەهۆی دەرهێنانی دینارێکی زۆر لە ژێرزەمینەکان، ماڵەکان و دەرەوەی سنوورەکان بەلێشاو دێتە بازاڕەکان گۆڕینەوەی بە دۆلار، بەمشێوەیەش خواست لەسەر دۆلار زۆر بووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ ۆکارێکی سیاسی بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نییە و دەنگۆی سەپاندنی سزا بەسەر عیراقدا بە مەرجی چەکداماڵینی گرووپەکان لەلایەن ئەمەریکاوە دوورە لە راستییەوە، بە پێچەوانەوە عیراق و ئەمەریکا چەندین رێککەوتنیان لەبواری بازرگانیی و وەبەرهێنان واژۆ کردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “هیچ مەترسییەک لەسەر بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار نییە و بەمنزیکانە خواست لەسەر دۆلار کەمدەبێتەوە، لابردنی سفرەکانی سەر دیناریش پرۆسەیەکی درێژخایەنە و کاریگەری لەسەر بەهای دینار نابێت”.
ب ح