ئاسایشی نەتەوەیی پێش ئایدۆلۆژیا

دیمەن عەبدوڵڵا

سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەفدەکەی یاوەری، بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەنگاوێکی نوێ و وەڵامێکی حەکیمانەی ئاشتی و پێکەوەژیان بوو لە سەرانسەری عیراقدا.

جگە لە رۆڵی لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و ئابووری. ئەم جووڵەیە نیشانیدا، کە یەکێتی تەنها لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیا بڕیار نادات، بەڵکوو تێگەیشتنی وردی بۆ هاوکێشە جوگرافی، ئابووری و سەربازییەکان هەیە.

ئەم سەردانە مێژوویەکی گرنگ بۆ گەلەکەمان تۆمار دەکات، بەتایبەت کاتێک بینیمان بانگهێشتی رەسمی کراوە، ئەمەش لای دەوڵەتان وەک بڵندگۆیەک دەبینرێت بۆ نیشاندانی سەنگ و پێگەی حزبەکەی لە هاوکێشەی ناوچەییدا کە بەشێکە لە دروستکردنی دەسەڵاتی نەرم و بەهێزکردنی  و رەواپێدانی سیاسی، لە هەمان کاتدا بەکارهێنانی هاوسەنگی هێزی دەرەکی بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پێگەی ناوخۆیی.

لە دەقی ئەم ئاڵۆزییانەدا، سیاسەتی یەکێتی و سەرکردایەتییەکەی بە شێوازێک دەردەکەوێت کە لە لایەک پەیوەندی و هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ ئێران و بەغدا دەپارێزێت و لە لایەکی ترەوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا و وڵاتانی خۆرئاوا راگرتووە. ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە فۆرمولەی بەرژەوەندیی هێز، پێش ئایدۆلۆژیا پەیڕەو دەکات.

خ.غ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان