مەودا میدیا-
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشکرایکرد هەوڵەکانیان بۆ بەرزکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لەپێناو دابینکردنی داهاتی دارایی پێویست بۆ گەنجینەی گشتیی وڵات بەردەوامە و سەرەڕای دۆخەکە نەوتێکی زۆریان هەناردە کردووە.
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند “لە مانگی ئەیلولدا بە نزیکەیی دوو ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوتیان لە رۆژێکدا هەناردە کردووە و گەیشتن بەم ئاستە لە بەرهەمهێنان لە کاتێکدایە کە گەرووی هورمز داخراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تەنها لە رۆژێکدا کۆمپانیای سۆمۆ لە دەرەوەی گەرووی هورمز، چوار ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە، ئەوەش کەشتییەکی نەوتی خاوی کێڵگەی گەیارەی پێ بووە و لە پاڵ ئەو بڕانەی تردا کە لە بەندەرەکانی باشوور و دەروازەی باکوورەوە هەناردە دەکرێن”.
ب ح