خوێندنگایەك بە كەڵكی خوێندن نەماوە و هاوڵاتییانیش ناڕەزایەتی دەردەبڕن

مەودا میدیا-
بە یانی ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتووانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی لانە سیتی لە قەزای كەلار لە بەردەم بینای خوێندنگای پرۆژەكە كۆبوونەوە و دەڵێن “ئەگەر ئاوڕ لە خوێندنگەكە نەدرێتەوە منداڵەكانیان نانێرنەوە بۆ خوێندن”.

ساڵح محەممەد، دانیشتوویەكی پرۆژەكە بە مەودا میدیای راگەیاند” پرۆژەكەیان ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە تەواو بووە، بەڵام تا ئێستا بینای خوێندنگایان بۆ درووست نەكراوە و منداڵەكانیان لە كابینەدا دەخوێنن”.

وتیشی “سەرجەم پۆلەكانی خوێندگاكەیان كابینەیە و بە شێوەیەكی كاتی دانراوە، بەڵام ئێستا ئەو كابینانە تەواو تێكچوون و بە كەڵكی ئەوە نەماون كە منداڵەكانیان تیایاندا بخوێن، جگە لەوەش هیچ ساردكەرەوە و گەرمكەرەوەیەكیشی تێدا نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “لە ساڵانی رابردوودا چەندین جار داوایان لە حكومەت و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە تا كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكرێت و بینایەكی شایستە و مۆدێرنیان بۆ درووست بكرێت، بەڵام تا ئێستا بەدەم داواكەیانەوە نەهاتوون”.

باسی لەوەش كرد “ئەگەر ئەمساڵ كێشەكەیان بۆ چارەسەر نەكرێت ئەوا منداڵەكانیان نانێرنەوە بۆ خوێندن، چونكە هیچ سوودێك لە خوێندن لەو خوێندنگایە نابینن”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان