مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ماوەی داهاتوودا نرخی نەوت و بەنزین لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عیراقی لێدێت و هەرزان دەبێت.
سیپان شیروانی، ئەندامی لێژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە “یان دەبێت كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمی نەوتی وەزارەتی نەوتی عیراق بەنزین و سوتەمەنی بۆ هەرێم دابین بكات بە هەمان پێوەر و نرخی پارێزگاكانیتر بەرامبەر بە 50 هەزار بەرمیلەكە، یان ئەگەر نەوتی خاو بۆ هەرێم زیادكرا دەبێت وەزارەتی نەوتی عیراق تێچووی بەرهەم و پاڵاوتن لە ئەستۆ بگرێت تا بە هەمان نرخی ناوچەكانیتر بەنزین بگاتە هەرێم”.
دەشڵێت “لە هەردوو حاڵەتەكەدا چ بەرهەم دابین بكرێت چ نەوتی خاو، دەبێت وەزارەتی نەوتی عیراق بەشێوازێك دابینی بكات كە بە هەمان شێوە و نرخی پارێزگاكانی تری عیراق بێت بە جێبەجێكردنی ئەو دوو هەنگاوەش، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان پابەندە بە دابەشكردنی سوتەمەنی بەهەمان نرخی پارێزگاكانی تری عیراق”.
ئ پ