مهودا میدیا-
مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا ئهمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “واشنتۆن کراوەیە بۆ دیدار لەگەڵ ئێرانییەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام لە ئێستادا بڕیار نییە هیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت”.
باسى لهوهشكرد “ئێمە کراوەین بەرانبەر ئێران، پێموانییە لە ئێستادا هیچ پلانێک هەبێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێمە کراوەین بەرانبەر بە شتێکی لەو جۆرە، بەتایبەتی ئەگەر ببێتە هۆی دەرئەنجامێکی ئەرێنی و لە کۆتاییدا ئامانجی خوازراو بەدەستبهێنێت”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئامانجهكه ئەوەیە کە ئێران هەرگیز ناتوانێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت”.
روونیشیکردەوە “ئێمە مامەڵە لەگەڵ رژێمێکی تیۆکراتی رادیکاڵدا دەکەین، دەبینیت چۆن مامەڵە لەگەڵ گەلەکەیان دەکەن، قەبارەی ئەو وێرانکاری و کۆمەڵکوژییانەی ئەنجامیانداوە دەبینیت و گرووپێکی لەو جۆرە هەرگیز ناتوانن چەکی ئەتۆمییان هەبێت”.
ع