بێگەرد تاڵەبانی: بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ناوخۆ جێی متمانەن

مەودا میدیا-

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و بەکارهێنانی دەرمان ئاشکرایکرد بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ناوخۆی کوردستان جێی متمانە و دڵنیایین.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێم رایگەیاند “بەکارهێنانی پەین و قڕکەرە کیمیاییەکان لەژێر چاودێر و رێنماییە تووندەکانی وەزارەتەکەیاندا ئەنجامدراون و بەراورد بە بەرهەمی دەرەکی زۆر تەندروستترن، بۆیە پێویستە لەسەر سفرەی خوانەکاندا هەبن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە لە دەروازە سنوورییەکان پشکنینی وردی فیزیایی و کیمیایی بۆ سەرجەم بەرهەمە هاوردەکان بکرێت، تاوەکو دڵنیایی تەواو بدەنە هاوڵاتییان سەبارەت بە کوالێتی ئەو بەروبوومە کشتوکاڵییانە”.

ئەوەشی خستەڕوو “مۆڵەتی فەرمی بە هیچ پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی نادرێت تاوەکو ئەندازیار یان سەرپەرشتیاریی کشتوکاڵی نەبێت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی و زانستیبوونی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان