ساڵى داهاتوو 150 هه‌زار دەرچوو داده‌مه‌زرێندرێن

مه‌ودا میدیا-

​بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی سەباحى نیمچه‌ فه‌رمى حكومه‌تى عیراق، سەرچاوە پەرلەمانییەکان ئاشکرایان کردووە رەزامەندیی فەرمیی وەرگیراوە بۆ ئەوەی 150 هەزار پلەی دامەزراندن لە بودجەی فیدراڵیدا جێگیر بکرێت، بە مەرجێک سەرجەم پرۆسەکە تەنیا بە ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی بسپێردرێت بە مەبەستی دەستەبەرکردنی دادپەروەری و یەکسانیی دەرفەتەکان.

​شەیما فەتلاوی، پەرلەمانتارى عیراق رایگەیاند “عه‌لى زه‌یدی سەرۆک وەزیرانى عیراق بە فەرمیی رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی ئەو ژمارە پلەی دامەزراندنە داوە”.

وتیشى “هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا هەیە بۆ دەرکردنی گشتاندنێکی بەپەلە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە بەغدا و پارێزگاکان، بە مەبەستی دیاریکردنی پێداویستییە راستەقینەکانیان و لەبەرچاوگرتنی دەرچووانی کۆن”.

به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه‌ “ئاڕاستەی حکومەت و پەرلەمان بەرەو ئەوەیە تەواوی ئەم دامەزراندنانە لەسەر میلاکی هەمیشەیی دەوڵەت بن”.

به‌ڵام باس له‌وه‌ نه‌كراوه‌ ئاخۆ له‌و ژماره‌یه‌ى كه‌ دیاریكراوه‌، پشكى هه‌رێمى كوردستانى تێدا ده‌بێت یان نا.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان