شارەزایەکی کەشناسیی: گەرما کۆتایی دێت

مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە بەهۆی کاریگەری تۆپەڵەهەوایەکی فێنکی دەریای ناوەڕاست پلەکانی گەرمی لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان( 5° تاوەکو 7° پلە) دادەبەزن.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “هەفتەی داهاتوو کەشێکی پایزی هەموو ناوچەکان بە دەشتەکانی گەرمیان، کەرکوک و هەولێریشەوە دەگرێتەوە “.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پلەکانی گەرما بۆماوەی دووهەفتە لە (ناوچه شاخاوییە بەرزه سنوورییەکان (25° تا 28° پلە)، ناوچه کوێستانییەکان (30° تا 35° پلە) و ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک و دەشتەکانی هەولێر لەنێوان (35° تاوەکو 37° پلە) جێگیر دەبن”.

ئەوەشی خستەڕوو “شەپۆلێکی لاوازی بارانبارین بۆ چەند رۆژێکی سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم (10) لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەرکەوتووەو رۆژانی داهاتوو زانیاریی لەسەری بڵاودەکەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان