ئێران دەرگای لێکگەیشتنی بەڕووی ئەمەریکا داخست

مەودا میدیا-

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد ئەمەریکا لە وەڵامدانەوەی پێشنیازەکەی تاراندا جێبەجێکردنی هەندێک مەرجی بۆ قۆناخەکانی داهاتوو دواخستووە.

کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئەمەریکا سەلماندی جێگەی متمانە نییە و ئەو گەرەنتییانە پێشکەش بکات کە سەرجەم مەرجەکانی تاران جێبەجێ دەکرێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پلانەکەی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز لە (حەوت رۆژەوە بۆ دوو رۆژ) کەمبووەتەوە، بەڵام ئەمەریکا دیپلۆماسی بۆ کات کوشتن و ئامادەکاریی بۆ هێرشێکی نوێ بەکاردەهێنێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “رێگەی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا هێشتا کراوەیە ئەگەر واشنتن مەرجەکانی تاران قبوڵ بکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان