مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان داوایه‌ك ئاراسته‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ حه‌جى ساڵى داهاتوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاتووه “لە ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وە دەستکراوە بە وەرگرتنی گوژمەی یەکەمی تێچووی حەج بۆ ئەو کەسانەی ناویان بە جێگرەوە هاتووەته‌وه”.
ئه‌مین جه‌میل، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و بنكه‌ى ناوچه‌كان داوامان لێكراوه كه پاره‌ى حه‌جى ساڵى داهاتوو ببه‌ین، له سه‌ره‌تاشدا به‌شى یه‌كه‌مى پاره‌كه وه‌رده‌گیرێت”.
وتیشى “به‌شێكى ئه‌وانه‌ى ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه كێشه له ناوه‌كه‌یان هه‌یه و داواكراوه به زووترین كات چاكى بكه‌ن و ئه‌وانیش پاره‌ى قۆناغى یه‌كه‌میان لێ وه‌رده‌گیرێت”.
ع