مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، شه‌قامێكى سه‌ره‌كى ناو شارى سلێمانى به‌ربه‌رست ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هاتووه “ئەمشەو یه‌كشه‌ممه، شەقامی توی مەلیک بەربەست دەکرێت”.
باس له‌وه‌كراوه، بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات لە کاتژمێر 10ى ئه‌مشه‌و شەقامی توی مەلیک بەمەبەستی بۆیاخ و هێڵکاریکردن بەربەست دەکرێت.
پێویسته شۆفێران تا کاتی تەواوبوونی کارەکان شەقامە جێگرەوەکان بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردن.
ع