مهودا میدیا-
فەرماندەیی ناوەندی ئەمهریکا (CENTCOM) ئهمڕۆ دووشەممە، رەتیکردەوە ئێران گەرووی هورمز کۆنترۆڵ بکات و جەختی لەوە کردەوە کە هەزاران کەشتیی بەو گەرووەدا تێدەپەڕن.
سێنتکۆم لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس خۆیدا روونی کردەوە “بانگهشهى فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران کە وڵاتەکەی لە رێگەی هێزە دەریاییەکانییەوە کۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە، درۆیە”.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە “ئێران هێزی دەریایی نییە، چونکە هێزەکانی ئەمهریکا نوقمیان کردووە”.
سێنتکۆم جەختی لەوە کردەوە “ئێران کۆنترۆڵی گەرووی هورمز ناکات، ئەمەش بەڵگەی تێپەڕاندنی ئازادانەی هەزاران کەشتیی بەناو گەرووەکەدا، جگە لە گواستنەوەی زیاتر لە ملیارێک بەرمیل نەوت تەنها لە چەند مانگی رابردوودا”.
ئهوهش له كاتێكدایه ماوهى دوو رۆژه بهرپرسه سهربازییهكانى ئێران باس له كۆنترۆڵكردنى گهرووهكه دهكهین له لایهن سوپاى پاسدارانى وڵاتهكهیانهوه.
ع