مهودا میدیا-
هێڵی ئاسمانی عیراقی دوای وەرگرتنی لێخۆشبوونی تایبەت، دوای راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بەگوێرەی سزاکانی ئەمهریکا کە خزمەتگوزارییەکانی بۆ هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران سنووردارکردووە، ئامادەکاريی دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی بۆ ئێران لە مانگی تشرینی یەکەم.
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند، سەرەتا گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفەوە دهستپێدهكهنهوه.
بەرپرسێکی عیراقی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندبوو، ئەمهریکا لێخۆشبوونی بە هێڵی ئاسمانی عیراقی بەخشیوە لە سزاکانی سەر تاران، رێگەی پێداوە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ نەجەف بگوازێتەوە، ئەوەش دوای راگرتنی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی ئێرانی.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو “هێڵی ئاسمانی عیراقی لێخۆشبوونی وەرگرتووە، بەڵام بە مەرج، بۆ ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان نەجەف و ئێران”.
واشنتۆن بەڵێنی دابوو سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران دابخات و هەر قەوارەیەک کە مامەڵەی لەگەڵدا بکات سزا بدات.
سکۆت بیسنێت، وەزیری گەنجینەی ئەمهریکا فشاری زیاتری بۆ سەر کەرتی فڕۆکەوانی ئێران راگەیاند و هەڕەشەی ئەوەی کرد وڵاتان لە سیستەمی دۆلاری ئەمهریکی دوور بخەنەوە ئەگەر سووتەمەنی بۆ هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران دابین بکەن، خزمەتگوزاری نیشتنەوەیان پێشکەش بکەن، یان بە ناوی ئەوانەوە بلیت بفرۆشن.
ع