به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر لێدوانێكى محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود روونكردنه‌وه ده‌دات.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كى كاره‌باى سلێمانى هاتووه “دوابەدوای لێدوانی بەڕێز کاک محەمەدی حاجی مەحمود سەبارەت بە گەڕانەوەی 100 ملیۆن دینار پارەی کارەبا، بە پێویستمان زانی روونی بکەینەوە کە کۆی بڕی تۆمارکراو 76 ملیۆن دینارە، نەک 100 ملیۆن دینار و ئەم بڕەش بۆ یەک هاوبەش نییە، بەڵکو هەشت هاوبەشی جیاواز لە جۆری ماڵان، میری و کشتوکاڵی لەخۆدەگرێت”.
باس لهوهشكراوه “بەشێکی زۆری ئەم 76 ملیۆن دینارە قەرزی کۆنی کارەبای پێش پڕۆژەی رووناکییە، گوڵەخانە دوا جار حەوت ساڵ لەمەوبەر پارەی کارەبای داوە، بۆیە بەشێکی بەرچاو لە بڕەکە قەرزی کەڵەکەبووی ئەو ماوەیەیە”.
ئه‌وه‌شى خراوه‌ته‌ڕوو “لە هەمان کاتدا، کەناڵی تەلەفزیۆنی و بارەگای سەرەکییان لە سلێمانی قەرزداری کارەبان و بارەگاکەش، دوایینجار پارەی کارەبای لە ساڵی 2002 داوە”.
ع