مەودا میدیا-
جێگری پارێزگاری کەرکوک ئاشکرایکرد سەبارەت بە رووداوەکەی پردێ سەرجەم راستییەکانیان بۆ لیژنەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراق روونکردووەتەوە و هەر ئەمڕۆ ناوەڕۆکی لێکۆڵینەوەکە رادەستی عەلی زەیدی دەکرێنەوە.
رێبوار تەها، جێگری پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند ” ئەوان ئاگاداری هاتنی ئەو هیزە نەبوون بۆ پردێ، کە بوونەهۆی دروستکردنی ئەم رووداوە و شەهیدکردنی دوو گەنج، لیژنەی ئەمنی عیراق-یش دەزانێت ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە هەڵەی تێدابووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە تاوەکو ئیوارەی ئەمڕۆ لیژنەکە لێکۆڵینەوەکانیان تەواو بکەن و ناوەڕۆکەکەی بدەنەوە بە سەرۆک وەزیرانی عیراق، بەڵام ناتوانن هیچ لێدوانێک بدەن تا بە تەواوی لێکۆڵینەوە دەکەن و دەیخەنەوە بەردەمی عەلی زەیدی، پاشان ناوەڕۆکی لێکۆڵینەوەکە رادەگەیەندرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “پەیوەندیی بە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە کردووە و بڕیاریانداوە بە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدەکان و ئەو زیانەی بەر دووکانەکانیش کەوتووە، بۆ ئەمەش بەڕێوەبەری ناحیەی پردێیان راسپاردووە زیانەکان بخەمڵێنێت و ئاگاداریان بکاتەوە”.
ب ح