جومەیلی ناوی دەیان پەرپرس و پەرلەمانتار دەداتە دەزگا ئەمنییەکان

مەودا میدیا-

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عیراق لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە بڵاویكردەوە ئەو كەسانەی دەستگیركراون لەسەر بنەمای دانپێدانەكانی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارتی نەوتەوە بووە و ئێوارەی ئەمڕۆش ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەربارەت بەو پرسە ئەنجامدەدات.

کەناڵی ئەلعراقییەی نیمچە فەرمی رایگەیاند “ئەندامانی پەرلەمانی لەناو دەستگیرکراوەکاندا هەیەو پارێزبەندییان هەڵگیراوە، هەروەها ئەو بەرپرسانەی ناویان لەو دانپێدانانەكانی جومەیلیدا هاتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو ئەكەسانەی بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیییەی گەندەڵی دەستگیركراون، لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی عەدنان جومەیلی بریکاری وەزیری نەوت عیراق بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو ” عەلی زەیدی، درێغی ناکات لە راوەدوونانی ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی سامانی دەوڵەت، هەڵمەتەکە تاوەکو پێش سەردانی زەیدی بۆ واشنتۆن بەردەوام دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان