نوجه‌با: ئەمەریکامان ناچارکرد بکشێتەوە

مەودا میدیا-

بزووتنه‌وه‌ی (نوجه‌با) کە یه‌كێكە له‌ گرووپە چەکدارەکانی ناو حەشدی شەعبی به‌بۆنه‌ی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا له‌ عیراق پەیامێکی بڵاوكرده‌وه‌.

بزووتنەوەی نوجەبا رایگەیاند “هێرشە سەربازییەکانیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمەریکا، ئەو وڵاتەی ناچارکرد هێزەکانی لە خاکی عیراق بکشێنێتەوە و واژۆی چوونەدەرەوەی هێزەکانی لە وڵاتەکەیان بکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بوونی ئەمەریکا لە داهاتوودا لەژێر هەر ناوێکدا رەتدەکەنەوە و داوا دەکەن بوونی دیپلۆماسی ئه‌مەریكا له‌ عیراق كه‌مبكرێته‌وه‌و كۆتایی به‌ هه‌ژموونی ئەو وڵاتە به‌سه‌ر ئابووری و ده‌ستوه‌ردانی له‌ كاروباری سیاسیی عیراق بهێنرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە ئاسمانی عیراق له‌ فڕۆكه‌كانی ئه‌مەریكا و هاوپەیمانەکانی چۆڵبکرێت و بوونی هێزەکانی لەسەر سنوورەکانی عیراق لەگەڵ سوریا، ئوردن و كوه‌یت دووربخرێته‌وه‌”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان