مووچه‌ى مانگى نۆ ده‌كه‌وێته‌ 15ى مانگ

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ رۆژى داهاتوو، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم لیستى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بكات.

له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنى لیستى مووچه‌، شاندێكى وه‌زاره‌تى دارایی عیراقیش سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن و دواتر پێداچوونه‌وه‌ به‌ لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كى پێده‌چێت.

شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌غدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى پێداچوونه‌وه‌ به‌ لیستى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، رێكاره‌كانى ناردنى پاره‌ ده‌ستپێده‌كات”.

وتیشى “عیراق كێشه‌ى پاره‌ى كاشى نییه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى لیستى مووچه‌، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات، به‌ڵام وه‌ك مانگه‌كانى رابردوو 120 ملیاره‌كه‌ ده‌بڕێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان