بەهۆی گەندەڵییەوە 31 تۆمەتبار لە كۆمپانیای كشتوكاڵی كەركوك دەستگیر دەكرێن

مەودا میدیا-
دەستەی دەستپاكی عیراق دەستگیركردن و راگرتن و دەركردنی فەرمانی دادوەری لە دژی 31 تۆمەتباری پەیوەندیدار بە كۆمپانیای میزۆپۆتامیا لە پارێزگای كەركوك راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی دەستپاكی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند”چالاكییەكانی بەدواداچوون و وردبینی كە لەلایەن تیمێكی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی كەركوكەوە ئەنجامدراون كە سەردانی كۆمپانیای میزۆپۆتامیایان كردووە، بەبازاڕكردنی ناڕێكی هەزاران تۆن گەنمیان لە ماوەی تەنها چەند كاتژمێرێكدا بۆ دەركەوتووە”.

ئاماژەی بەوەش داوە “ئەو گەنمانە بە ناوی سێ هاوڵاتییەوە خراونەتە بازاڕەوە كە یەكێكیان مردووە، ئەوانی تریش هیچكامیان خاوەنی پرۆژەی كشتوكاڵی نین”.

باسی لەوەش كردووە “لە لێكۆڵینەوەكەدا 31 كەسی تۆمەتبار دەستنیشانكراون، لە نێویاندا بەڕێوەبەر و كارمەندانی پێشووی كۆمپانیای میزۆپۆتامیا، هەروەها ستافی بانكی هاوكاری كشتوكاڵی پارێزگاكە هەن، بەهۆی رۆڵیان لە خەرجكردنی پارەی بەبازاڕكردنی گەنم”.

ئەوەشی روونكردووەتەوە “فەرمانی دەستگیركردن لە دژی 10 تۆمەتبار جێبەجێكراوە كە لە ئێستادا دەستبەسەرن تاوەكو لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت، هاوكات هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەو فەرمانانەی كە ماونەتەوە دژی تۆمەتبارانی دیكە بەردەوامن”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان