مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئێران رایگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانى چه‌ك زیادیكردووه، ده‌شڵێت، هۆشداریی ده‌ده‌ین له هێرشكردنه سه‌ر ئێران.
ره‌زا ته‌لایی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی “توانای بەرهەمهێنانی بەرگریی ناوخۆ بە بەراورد بە پێش دەستپێکردنی بەرگریی نزیكه‌ى سێ هێنده زیادیكردووه”.
باسى له‌وه‌شكرد “هەر دەستدرێژیی و خراپەکارییەک بكرێته سه‌ر ئێران، بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شکستی قورس بۆ دوژمن كۆتایی دێت”.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ و دانووستانى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران”.
ع