مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نرخى دوو جۆرى به‌نزین له شارى سلێمانى دابه‌زى، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه نرخى به‌نزینى نۆرماڵ 50 دینار هه‌رزانبوو.
هه‌ردوو جۆرى به‌نزینى سوپه‌ر و موحه‌سه‌ن، بۆ یه‌ك لیتر 100 دینار هه‌رزانكرا، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ى هه‌رزانكردنى نرخى به‌نزینه له شارى سلێمانى كه له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌وه ده‌ستیپێكردووه.
یه‌ك لیتر به‌نزینى موحه‌سه‌ن 1650 دینار و جۆرى سۆپه‌ر 1800 دیناره.
سه‌لمان عارف، له به‌نزینخانه كار ده‌كات به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌نزین زۆر بووه‌ته‌وه و رۆژانه به‌نزینێكى زۆر ده‌چێته شارى سلێمانى، ئه‌وه‌ش هۆكارى ئه‌وه‌یه به‌نزین زۆر بێت و نرخه‌كه‌ش هه‌رزان بێت”.
ع