پشکنین بۆ تەرمی 18 کۆچبەر دەکرێت

مەودا میدیا-

باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا سەبارت بە بێسەروشوێنی بوونی ژمارەیەک لە هاوڵاتیی عیراقی کە بە ئامانجی گەیشتن بە ئەوروپا روویان لە لیبیان کردووە ئاشکرایکرد پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ 18 تەرم دەکەن کە گومان دەکرێت هاوڵاتیی عیراقی بن.

ئەحمەد سەحاف، باڵیۆزی عیراق لە لیبیا رایگەیاند “بە هەماهەنگی دەزگا ئەمنییەکان و مانگی سووری لیبی، رێکارەکانی پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئەو تەرمانە دەستپێکردووە، چونکە دەیان تەرم لە دەریای ناوەڕاست و کەناراوەکانی ئەو وڵاتە دۆزراونەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی فەرمی و متمانەپێکراو، زۆرترین وردبینی دەکەن، هەوڵەکانیان بۆ زانینی چارەنووسی ژمارەیەکی تر لەو کۆچبەرە عیراقییانەی بە شێوەیەکی نایاسایی روویان لە لیبیا کردووە بەردەوامە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە گەنجانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا روو لە لیبیا دەکەن و چەند خێزانێکیش لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە لە بێسەروشوێنبوونی رۆڵەکانیان.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان