مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نرخى دۆلار له بازاڕه‌كان زیاتر گرانبوو، دواى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردوو و ئه‌م به‌یانییه نرخه‌كه‌ى دابه‌زینی تۆماركرد.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نووسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار به‌رزبووه‌و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 100 دۆلار بۆ 164 هه‌زار و 400 دینار به‌رزبووه‌وه”.
وتیشى “گرانبوونى نرخى دۆلار په‌یوه‌ندیی به به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار هه‌یه و ئه‌و ناجێگیرییه‌ى كه له بازاڕ هه‌یه”.
كۆتایی هه‌فته‌ى رابردوو، حكومه‌تى عیراق نرخى دۆلارى له 132 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 152 هه‌زار دینار به‌رزكرده‌وه و به‌هۆیه‌وه له بازاڕدا نرخه‌كه‌ى بۆ 169 هه‌زار به‌رزبووه و دواتریش دابه‌زینى كرد.
ع