عیراق پلان بۆ هاوردەكردنی دوو هەزار مێگاوات كارەبا لە توركیاوە دادەنێت

مەودا میدیا-
وەزارەتی كارەبای عیراق وردەكارییەكانی سەبارەت بە پڕۆژەكانی كارەبا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا ئاشكرا كرد و هاوردەكردنی رۆژانەی 600 مێگاواتی لە توركیاوە پشتڕاستكردەوە و پلانەكانیشی ئاشكراكرد بۆ گەیشتن بە دوو هەزار مێگاوات لە قۆناغی دووەمدا.

ئەحمەد توركی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا راگەیاند “یەكێك لە پایەكانی بەهێزكردنی تۆڕی كارەبای نیشتمانی، پەیوەندیی كارەبایە لەگەڵ وڵاتانی دیكە، بۆیە وەزارەتەكەیان كار لەسەر پڕۆژەی پەیوەندیكردن دەكات كە وڵاتانی كەنداو، توركیا و ئوردن تێیدا بەشدارن”.

وتیشی “بەشی دیوی عیراق لە پڕۆژەی پەیوەندیی كەنداو ئێستا نزیكەی لەسەدا 98ی تەواو بووە كە توانای گواستنەوەی 500 مێگاواتی هەیە، بەڵام بەشەكەی دیوی كوەیت هێشتا ماوە تەواو بكرێت كە بەهۆی رووداوەكانی ناوچەكە وەستاوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد “عیراق لە ئێستادا رۆژانە 600 مێگاوات لە توركیاوە هاوردە دەكات، بەڵام پلانیان داناوە بۆئەوەی لە قۆناغی دووەمدا ئەو بڕە بگەیەننە دوو هەزار مێگاوات”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان