پارتی نیگەرانە لە پۆستە تازەکەی محەمەد سەمعان

مەودا میدیا-

سەرچاوەیەکی سیاسی لە پارێزگای کەرکوک ئاشکرایکرد چوار ناو خراوەتەڕوو بۆ جێگرتنەوەی پارێزگاری ئێستای کەرکوک، دوای ئەوەی محەمەد سامان ئاغا خۆی کاندیدکرد بۆ وەرگرتنی بۆ پۆستێکی وەزاری لە حکومەتی عیراق.

ئاژانسی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی سایسی لە پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە “ئەو پۆستە وەزارییەی کە پێشکەشی محەمەد سامان ئاغا کراوە، وەزارەتی دەوڵەتە بۆ کاروباری دەرەوە، بەڵام ناڕەزایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی لێکەوتووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو ناڕەزایەتییە لە ئەگەری بەریەککەوتنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت لەنێوان وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و وەزارەتی دەرەوەی عیراق کە لەئێستادا فوئاد حسێن سەرۆکایەتیی وەزارەتەکە دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “گفتوگۆ لەنێوان لایەنی تورکمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان سەبارەت بە پۆستە وەزارییەکە و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەسەر ئەم بابەتە، هەروەها ئەو ناوانەی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک تاوتوێ دەکرێن بریتین لە (ئەحمەد رەمزی کۆپرولو) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەگەڵ سێ کەسایەتی تر کە سەرجەمیان تورکمانن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان