ته‌واوى خۆراك و پێویستییه‌كان گرانبوون

مه‌ودا میدیا-

دواى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌ لایه‌ن حكومه‌تى عیراق له‌ 132 هه‌زاره‌وه‌ بۆ 152 هه‌زار دینار، نرخى ته‌واوى پێویستیی و خۆراك له‌ بازاڕ گرانبووه‌.

به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا “ماوه‌ى چوار رۆژه‌ ته‌واوى پێویستیی و خۆراكێك له‌ بازاڕ و دوكان و شوێنه‌كان به‌هۆى گرانكردنى نرخى دۆلار، ئه‌وانیش گرانكراون”.

له‌ كاتێكدا زۆرینه‌ى دوكان و شوێنه‌كان، ئه‌و پێویستیی و خۆراكانه‌ى له‌ كۆگان و دوكانه‌كانیان هه‌بووه‌ نرخى پێشتر بووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كرانكردنى نرخى دۆلار ئه‌وانیش نرخه‌كانیان گرانكردووه‌ به‌ بیانوى ئه‌وه‌ى به‌ دۆلار له‌سه‌ریان حسابكراوه‌.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، له‌ كاتێكدا لیژنه‌كانى قائیمقامیه‌ت و چاودێریی بازرگانیی هۆشدارییان دا له‌ گرانكردنى نرخه‌كان و سزادانى دوكان و شوێنه‌كان، به‌ڵام نرخه‌كان گرانبوون و هه‌ر پێویستیی و مادده‌یه‌ك له‌ 250 دیناره‌وه‌ تا 2 بۆ 3 هه‌زار دینار به‌راورد به‌ هه‌فته‌ى رابردوو گرانبوون.

نمونه‌ى هه‌ندێ له‌ نرخه‌كان:
چا به‌پێى كێشه‌كه‌ى 250 دینار تا 750 دینار گرانبووه‌
برنج كیلۆى 250 بۆ 500 دینار گرانبووه‌
مادده‌كانى پاككه‌ره‌وه‌ 500 دینار بۆ 1500 دینار گرانبوون
رۆن به‌پێى كێشه‌كه‌ى 250 دینار بۆ 3 هه‌زار دینار گرانبووه‌
هێلكه‌ گرانبووه‌
مادده‌ سپیاییه‌كان و شیره‌مه‌نیی 250 دینار بۆ 500 دینار گرانبوون

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان