مەودا میدیا-
ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد کاندیدی پارتی بۆ پۆستەکانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بەنگین رێکانی و رێباز حەملانە.
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی بە کەناڵی ئەلعیراقییەی راگەیاند “عەلی زەیدی، پیاوێکی راستگۆیە و لە زۆر رووەوە بیروڕای لەگەڵ پارتی دەگونجیت و دەیەوێت عیراق سەنگ و رێزی بۆ بگەڕێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” پێویستە سبەینێ کابینەی حکومەت تەواو بکرێت بەڵام قورسە ئەمە رووبدات، چونکە هەندێک کێشەی ناوخۆ هەیە کە هێشتا تەواو نەبوون و هەندێک لە ناوەکان لای سەرۆک وەزیران و تیمەکەی روون بووەتەوە ئەگەر رۆژی سێشەممە ناوەکان پێشکەش نەکرا ئەوا بۆ هەفتەی داهاتوو یان هەفتەی دواتر دوادەخرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “پارتی لەگەڵ هەموو لایەنە عیراقییەکان پەیوەندی زۆر باشی هەیە بە تایبەتی لەگەڵ رەوتی حیکمە و دەوڵەتی یاسا پەیوەندییەکانیان مێژووییە، لە رێگەی گفتوگۆی راستەوخۆوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ محەمەد حەلبوسیش ئێستا لە ئاستێکی زۆر باش دایە”.
ب ح