مهودا میدیا-
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئەندامی شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا وتى “بۆیەکەمجارە کە حکومەتی هەرێم بەشداریی دەکات لە گەڵاڵەکردنی رەشنوسی بودجەی عیراق، هەست دەکەم بەشداریکردنمان لە قۆناغی ئامادەکردنی بودجە لە وەزارەتی دارایی گرنگە”.
ئهوهشى خستهڕوو “دوایین گەڕی دانوستانەکان جەختیان لەوەکردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان رێژەی 14.14٪ی دانیشتوانی عیراق پێکدەهێنێت، نەک 12.67٪ و هەردوو تێبینییەکەی هەرێم و بەغدا لەسەر ئەو رێژەیە لە یادداشتی کۆبوونەوەکانیان جێگیرکراوە”.
باسى لهوهشكرد “گرنگترین هەنگاو بریتیە لەوەی مووچەخۆرانی هەرێم و عیراق بکرێن بە یەک پاکێج، واتە چۆن مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرێکی فیدڕاڵیی دەکرێت، بە هەمان جۆر مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆری هەرێمیش بکرێت و وەزیری دارایی عیراق تێگەیشتنی زۆری بۆ ئەو خاڵە هەبووە”.
ع