مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد هیچ گومانێکیان لە هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیرانی عیراق نییە بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و پشتیوانی لە هەوڵەکانی دەکەن.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند “پێویستە میلیشیاکان چەک بکرێن تاوەکو رێگری بکرێت لە پارچە پارچەبوونی عیراق بۆ قەوارەی بچووک و ناکۆک لەسەر بنەمای نەتەوەیی و مەزهەبی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو هێرشانەی کراونەتەسەر ژێرخانی وزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها لەلایەن حوسییەکانەوە نەبووە، بەڵکو ئەگەری زۆر هەیە بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی ناو عیراق بەشدارییان تێدا کردبێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “دۆناڵد ترەمپ چەندین بژاردەی لەبەردەستدایە، بەتایبەت بژاردەی سەربازی، لە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران پێویستی بە هەوڵ و کاری بەردەوام هەیە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن”.
ب ح