مەودا میدیا-
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مەلیك خالید لە ریازی پایتەختی سعودیە لانیكەم تا رۆژی شەممە 17ـی ئۆكتۆبەر بە داخراویی دەمێنێتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە هێرشەكانی گرووپی حوسییەكان بۆ سەر ئەو وڵاتە بەردەوامە و بەشێكی زۆری گەشتە ئاسمانییەكان بۆ چەند شارێكی سعودیە لەلایەن هێڵە ئاسمانییە جیاوازەكانەوە راگیراون.
ئەوەش دوای ئەوە دێت كە ئێوارەی رۆژی دووشەممە گرووپی حوسییەكان رایگەیاند “بە مووشەكێكی بالیستیك فڕۆكەخانەكەیان كردووەتە ئامانج”، هاوكات هاوپەیمانی سعودیە رایگەیاند “رێگرییان لە مووشەكێك كردووە كە بەرەو ریاز هەڵدرابوو”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە شەڕ و پێكدادان لە یەمەن لە نێوان حوسییەكان و هێزەكانی حكومەت بەردەوامە و گرووپەكەش هۆشداری توندیان داوەتە ئەمەریكا كە ئەگەر هەر دەستوەردانێك لە یەمەن بكات ئەوا وەڵامی توند و بە ئازاریان بۆیان دەبێت”.
لەلایەكی تریشەوە، بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بەهۆی هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی ریاز كە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا كراوەتە ئامانج، لانیكەم 18 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 300 كەسیش برینداربوون.
ئ پ