راوێژكارى زه‌یدى: دۆلارێكى زۆر ده‌گاته‌ عیراق

مه‌ودا میدیا-

له‌ چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنه‌كانى عیراق و ئه‌مه‌ریكا، بڕیاره‌ له‌ رۆژانى داهاتوو به‌ دوو گوژمه‌ بڕێكى زۆر دۆلار بگاته‌ عیراق.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “عیراق و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتن هه‌یه‌ له‌ نێوانیان له‌ باره‌ى ناردنى دۆلارى كاش بۆ عیراق”.

وتیشى “له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌، بڕیار وایه‌ له‌ رۆژانى داهاتوو به‌ دوو گوژمه‌ بڕێكى زۆر دۆلارى كاش له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ ره‌وانه‌ى عیراق بكرێت”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌مه‌ هه‌وڵێكى باشه‌ له‌و كاته‌دا، چونكه‌ به‌هۆیه‌وه‌ دۆلارى زیاتر له‌ بازاڕ ده‌بێت و كاریگه‌ریشى له‌سه‌ر نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار ده‌بێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان