مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک کرد و هەنگاوەکانی ئاوەدانکردنەوە و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتییان تاوتوێ کران.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە پاراستنی هاوسەنگی و کارکردنی پێکەوەیی نێوان سەرجەم لایەن و پێکهاتەکان دەکاتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “کەرکوک نموونەی باڵای برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە، بە کاری هاوبەش و یەکڕیزی دەتوانین سەقامگیری بپارێزین و مافە رەواکانی سەرجەم کەرکوکییەکان بەبێ جیاکاری دەستەبەر بکەین”.
ب ح