نرخى پاسپۆرت گرانكرا

مه‌ودا میدیا-

جارێكى تر نرخى ده‌رهێنانى پاسپۆرتى عیراق گرانكرا، بڕیاره‌كه‌ش له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراقه‌وه‌ بووه‌.

له‌ بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق، له‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه‌، نرخى ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ى پاسپۆرت له‌ 91 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 101 هه‌زار دینار گران ده‌كرێت.

ئه‌و گرانكردنه‌ له‌ كاتێكدایه‌، پێشتر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى عیراق هه‌وڵى ئه‌وه‌یان ده‌دا نرخى پاسپۆرت له‌ 91 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 25 هه‌زار دینار كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

به‌ڵام تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ى گرانكردنى نرخى پاسپۆرت نه‌دراوه‌ كه‌ هۆكاره‌كه‌ى چییه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان