مهودا میدیا-
حەبیبوڵڵا سەیاری، سەرۆک ئەرکانی ئەرتەشی ئێران و جێگری رێکخەری ئەرتەش به رۆژنامهنوسانى راگهیاند “گەرووی هورمز داخراوە، ئەگەر كراوه بوایە و نەوتی تێدا تێپەڕ بوایە، نرخی بەنزین لە ئەمهریکا بەرز نەدەبووەوە، ئەمە بە تەواوی روون و دیارە”.
وتیشى “لە رۆژئاوای گەرووی هورمز، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی كۆمارى ئیسلامیی بە چڕی وەستاوە و لە رۆژهەڵاتی گەرووی هورمز لە باکووری دەریای عومان، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەسەڵاتەوە ئامادەیە و بە رێژەی 100٪ کۆنترۆڵ و چاودێریی بەسەر ناوچەکەدا دەکات”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئەگەر پەڕینەوەیەک بکرێت، دەبێت بە هەماهەنگی بێت، ئەگەرنا، دەبینیت لە هەواڵەکاندا چی روودەدات”.
باسى لهوهشكرد “ئەم دۆخە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە گەرووی هورمز داخراوە، ئەگەر ئەم گەرووە کراوە بوایە، نەوت بەناودا تێدەپەڕی و نرخی بەنزین لەو وڵاتانە بەرز نەدەبووەوە”.
ع