بانكی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی متمانەی خۆی بە دامودەزگاكانی عیراق دووپات دەكاتەوە

مەودا میدیا-
بانكی نێودەوڵەتی گەشەپێدان بۆ وەبەرهێنان و دارایی رایگەیاند” ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە كە لە بەیاننامەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكادا هاتووە كە لە 15ـی تشرینی یەكەمی 2026 بڵاوكراوەتەوە”.

بانكەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە” ئامادەیە لە رێگەی كەناڵە فەرمی و یاساییەكانەوە هاوكاری لەگەڵ بانكی ناوەندی عیراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا بكات، ئەم هاوكارییەش ئامانجی پێشكەشكردنی بەڵگەنامە و روونكردنەوەی پێویست و چارەسەركردنی بابەتەكە و بەرگریكردنە لە ناوبانگ و پێگەی بانكی و مافەكانی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان”.

جەختی لەوەش كردەوە “بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی و دەسەڵاتە رێكخەرەكان كاردەكات بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی خزمەتگوزارییە رێگەپێدراوەكانی بانكی، هەروەها بەڕێوەبردنی نەختینەیی و پابەندییە داراییەكان، بەپێی یاسا و رێسا كارپێكراوەكان”.

هاوكات بانكەكە متمانەی خۆی بە دامودەزگاكانی دەوڵەتی عیراق دووپاتكردەوە لە پێش هەموویانەوە بانكی ناوەندی عیراق و بەڵێنیدا لە رێگەی كەناڵە فەرمییەكانیەوە هاوبەشەكانی لە هەر پێشهاتێكی بەرچاو ئاگادار بكاتەوە”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان