پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

سایلۆی سلێمانی ئەو جووتیارانە ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ ساڵی 2025، گەنمیان رادەستی سایلۆکەیان کردووە سبەینێ سەردانی هۆبەی ژمێریاریی سایلۆکەیان بکەن.

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند “ئەو کەسەی گەنمەکەی بە ناوەوە رادەستکراوە خۆی ئامادەبێت یان کەسی ئامادەبوو بریکارنامەی دادنووسی پێبێت و ئەگەر بریکار نامەکەیان ساڵی بەسەرا تێپەڕی بوو پێویستە نوێ بکرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە کەسی ئامادەبوو کارتی نیشتمانی پێبێت یان هەر کەسێک وەکالەتەکەی ساڵی بەسەر دا تێپەڕبووبێت دەبێت لە لایەن ئەو فەرمانگەی دادنووسەی لێوەی دەرچووە بۆ ساڵی 2026، پشتڕاستبکرێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان