تره‌مپ نه‌بوایه‌ 10ى ئۆكتۆبه‌ر چى روویده‌دا؟

مه‌ودا میدیا-

راپۆرتێکی رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی ئاشکرایکردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا دژی پلانەکانی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بووە بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییە بەرفراوانەکان دژی ئێران.

تره‌مپ ترسی ئەوەی هەبووە بەر لە هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێس کە بڕیارە 3ی مانگ ئەنجام بدرێت، رووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی نوێ لە ناوچەکەدا هەڵگیرسێنێت.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، سوپای ئیسرائیل پلانێکی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی چەند رۆژە ئامادە کردبوو، کە لە کۆتایی هەفتەی 10ى ئۆکتۆبەرەوە دەستیپێکردبوو، ژێرخانی مەدەنی و دامەزراوە ئەتۆمییەکان و شوێنەکانی سەر بە رژێمی ئێرانی کردبووە ئامانج.

رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل ئامادەیە هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران دەستپێبکاتەوە، بەڵام دوای رووبەڕووبوونەوەی دژایەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا، ئۆپەراسیۆنەکە هەڵوەشایەوە.

لە راپۆرتەکەدا کە بە وردیی لەلایەن رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستەوە خراوەتەڕوو، ئاماژەی بەوە کردووە کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ئێستادا هەوڵدەدات هێرشە سەربازییە بەرفراوانەکان بۆ سەر ئێران دەستپێبکاتەوە و لەم دواییانەشدا سوپای ئیسرائیلی راسپاردووە کە پلان بۆ هێرشێکی نوێ ئامادە بکەن.

رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بە پشت بەستن بە سێ کەسی دیار لەم بابەتە بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل کۆمەڵێک ئامانجی ئەگەری بۆ ئۆپەراسیۆنەکە دەستنیشان کردووە، لەوانە ژێرخانی مەدەنی، دامەزراوە ئەتۆمییەکان و شوێنەکانی پەیوەست بە ڕژێمی ئێران.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنە پلان بۆ داڕێژراوەکە، لە هەردوو قەبارە و پانتاییدا، ئۆپەراسیۆنی سەردانکردنی شێری تێپەڕاندووە، کە لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوودا ئەنجامدرا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، تره‌مپ دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل وەستایەوە، چونکە نەیدەویست بەر لە هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی ئەمه‌ریکا کە بڕیاربوو لە 3ی مانگە ئەنجام بدرێت، ململانێی سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵگیرسێنێتەوە.

تا ئێستا روون نییە کە ئایا پلانی ئیسرائیل بەشداریی راستەوخۆی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەدا لەخۆ گرتبوو یان نا.

بەڵام ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە رایگەیاندووە، ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل لە چەند هەفتەی داهاتوودا وەک “سیناریۆ” دەمێنێتەوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان