مەودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵی ئاكسیۆسی ئەمەریكی بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمەریكی هەواڵێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت “ئەمڕۆ دەیان فڕۆكەی جەنگی ئیسرائیلی گەشتێكیان ئەنجامداوە و گەیشتوونەتە سنوورەكانی ئێران”.
ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە “فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل لە كاتی مەشقەكەدا رێڕەوێكی فڕینیان بەسەر سوریا و عیراقدا گرتووە كە هاوتەریبە لەگەڵ هێرشكردنە سەر ئێران”.
باسی لەوەش كردووە “تەلئەبیب، واشنتۆنی ئاگادار كردووەتەوە لەوەی كە ئۆپەراسیۆنەكە مەشقێكی راهێنانی سەربازییە كە مەبەست لێی نیشاندانی هێز و رێگریكردنە لە ئێران لە هێرشكردنە سەر ئیسرائیل”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە سەروبەندی هەڕەشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، تارانیش هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توند دەكات و ئیسرائیلیش بەو هۆیەوە ترسی ئەوەی لێنیشتووە كە ببێتە ئامانجی هێرشەكانی ئەو وڵاتە”.
ئ پ