مەودا میدیا-
وهزارهتى خوێندنى باڵاى هەرێم ئاشکرایکرد دوای ئەوەی دهرگای پێشكهشكردنیان لە رێگەى زانکۆلاین بۆ دهرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی له بهشی خوێندنی كوردی له ناوچهکانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمی كوردستان كردهوه، له ئهنجامدا بۆ ئەمساڵیش وەک سەرجەم ساڵەکانى تر بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى خوێندکارانى هەرێم بۆ ساڵى خوێدنى (2026-2027)، تەواوی خوێندکارانی ئەو ناوچانە وەرگیراون.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “لەسەر ڕاسپاردەى د.ئارام محەمەد قادر، رەزامەندى نیشاندرا لەسەر وەرگرتنى سەرجەم دەرچووانى خوێندنگە کوردییەکانى کەرکوک، خانەقین، شنگال و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کە ژمارەیان (878) دەرچووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زیاتر لە هەزار دەرچووى خوێندنگە کوردییەکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم داواکارییان بۆ زانکۆکانی هەرێم پێشکەش کردووەو (878) یان لە ئێستادا وەرگیراون، ئەوانەی تریش دواتر بە پێی کۆنمرەکانیان لە شوێنی شایستەی خۆیان ناویان دەگەڕێتەوە بەمەش رێژەی وەرگرتنیان دەبێتە سەدا سەد”.
ئەوەشی خستەڕوو “پیرۆزبایى لە دەرچووانى شارى کەرکوک و خانەقین و شەنگال و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان دەکەن و هیوادەخوازن لە ماوەى خوێندنەکەیان لە زانکۆکان بتوانن بە زانست و زانیاریى خزمەت بە وڵاتەکەمان بکەن، چونکە خەڵکی ئەم ناوچانە بەشێکی رەسەن و دانەبڕاون لە هەرێمی کوردستان و نیشتیمانەکەمان”.
ب ح