مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ئاشکرایکرد ئامادەکارییان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و ئەو کەسانەی فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە لە قەزای کۆیە دەستپێکردووە.
مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر رایگەیاند “بەمنزیکانە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری کۆیە دەستپێدەکات و حەوت هەزار و 500 فەرمانبەر لە قەزاکە سوودمەند دەبن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە کۆیە بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت، شوێنی زەوییەکانیش لەنزیک دووسایدی رێگای هەولێر-کۆیە کە شوێنێکی زۆر گونجاوە بۆ فەرمانبەران”.
ب ح