مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمشەو شاندێکی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027دا سەردانی بەغدا بکەن.
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “ئەمشەو شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات و بڕیارە سبەینێ لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق کۆببێتەوە و بەدواداچون بۆ شایستە داراییەکانی هەرێم بکات”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027، بە مەبەستی گتوگۆ و تاوتوێکردنی سەرجەم بڕەگەکانی رەوانەی پەرلەمان بکات تاوەکو پەسەند بکرێت.
ب ح