ژمارەی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لە هەرێم ئاشکراکرا

مەودا میدیا-

سەنتەری هەماهەنگیی قەیرانەکان (JCC) لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا 27 کەمپی فەرمیی تایبەت بە ئاوارە و پەنابەران بوونیان هەیە و نۆ کەمپیان بە تەواوەتی بۆ حەواندنەوەی ئاوارە و پەنابەرانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان تەرخانکراون.

سەنتەری هەماهەنگیی قەیرانەکان رایگەیاند ” لە ئێستادا (263 هەزار و 456 ئاوارە و پەنابەری رۆژئاوای کوردستان و سوریا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیە دابەشبوون:
​پارێزگای هەولێر: 141 هەزار و 101 کەس
​پارێزگای دهۆک: 86 هەزار و 606 کەس.
​پارێزگای سلێمانی: 35 هەزار و 749 کەس

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان