مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، فڕۆکەوانە سەربازییەکان شتگەلێکی زۆر سەیریان پێ وتووە سەبارەت بە کەلوپەلی فڕینی نەناسراو (UFO)، سەرەڕای گومانەکانی لە بوونی ئەو جۆرە دیاردەیە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “60 خولەک”ی کەناڵی سی بی ئێس، ترەمپ رایگەیاند، بوونی شتە نەناسراوەکان یەکێکە لەو شتانەی کە خەڵک زۆرترین جار لە گفتوگۆ تایبەتەکاندا لێم دەپرسن.
کاتێک پرسیاری لەبارەی تۆمەتەکانی بەرنامەیەکی نهێنی بۆ لێکۆڵینەوە لەم دیاردانە لێکرا، کە تەنانەت لە خودی سەرۆکیشەوە پارێزراون، ترەمپ وەڵامی دایەوە، “من ئەوەم نەبیستووە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر شتێكى لەو شێوەیە هەبێت، هەر کە ئەم چاوپێکەوتنە تەواو بوو، لەبارەیەوە دەزانم.
بە گوتەی ترەمپ، ئەو فڕۆکەوانانە باسی “شتە زۆر سەیر”یان بۆ کردووە، وەک تەنگەلێکی بازنەیی لە نزیک فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 22 بە خێرایی سێ هێندەی ئەو فڕۆکانە خێراتر دەفڕن.
بەگوێرەی رۆژنامەی میترۆی بەریتانی، بەڵگەنامە نوێیەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمهریکا کە مانگی رابردوو بڵاویانکردبووەوە، ئیفادەی بریکارەکانی فیدراڵیی ئاشکراکرد کە رایانگەیاندبوو کە شتگەلێکی فڕینی نەناسراویان بینیوە.
بەڵگەنامەکان باسێکیان لە بینینی “شتێکی گەورە و تاریک و سێگۆشەیی و درێژی باڵەکانی ٢.٧ بۆ ٤.٦ مەتر” لەخۆگرتبوو.
ع