مەودا میدیا-
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی بە پشتبەستن بە لێپرسراوانی وڵاتەكەی بڵاویكردەوە “حكومەتی ئەمەریكا ئاستی ئاگاداری و خۆپارێزی بۆ هاوڵاتییان و فەرمانبەرەكانی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرزكردووەتەوە، هەروەها هەنگاوی ناوە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی كارمەندانی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكانی لە ناوچەكەدا، ئەمەش لەسەر بنەمای پەرەسەندنی هەڕەشە ئەمنییەكان.
رۆژنامەكە لە لێپرسراوانەوە گواستویەتیەوە كە “هەڕەشەكانی ئێران بۆ سەر ئەمەریكییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست لە دوای دەستپێكردنی جەنگ لە مانگی شوباتەوە”.
ئاماژەیان بەوەش كردووە كە”توانای ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ناو خاكی ئەمەریكادا هێشتا سنووردارە”.
باسی لەوەش كردووە “دەسەڵاتە ئەمەریكییەكان كە زانیارییان هەیە ئاماژە بەوە دەكەن كە رەنگە هەندێك كەس یاخود شانەی پەیوەندیدار بە ئێرانەوە لە ناو ئەمەریكادا بوونیان هەبێت، سەرەڕای نیگەرانییەكان لە پلانە ئەمەریكی-ئێرانییە ئەگەرییەكان بۆ بەئامانجگرتنی ئەمەریكییەكان لە ئەورووپا”.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە “دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، راپۆرت و زانیاریی خولیی بەردەوام لەسەر ئەو هەڕەشە ئەمنییانە پێدەگات كە سنووری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەپەڕێنن”.
ئ پ