سروە محەمەد: پێش جەژن مووچە رەوانەی هەرێم دەکرێت

مەودا میدیا-

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد قسەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق کردووە بەڵێنیداوە کە پێش جەژنی قوربان پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

سروە محەمەد رەشید، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ بڕیار لە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بدرێت”.

لای خۆیەوە بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند ” پڕۆسەی وردبینیکردنی لیستى مووچەى مانگی پێنج لە بەغدا بەردەوامە و بڕیارە سبەینێ هەموو پرۆسەکە تەواوبکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرەتای مانگی داهاتوو بە نووسراوى فەرمی داهاتى نانەوتیی مانگى پێنج رادەستی بەغدا دەکەن و وەزارەتی دارایی فیدراڵیان لەو بابەتە ئاگادارکردووەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان