پێنج ئاماژە دەریدەخەن كە هێرشی قورسی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران نزیكە

مەودا میدیا-
رۆژنامەنوسێك باس لە پێنج ئاماژەی جیاواز دەكات و دەڵێت “ئەو ئاماژانە دەریدەخەن كە هێرشی چڕی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران بە تەواوی نزیك بووەتەوە”.

ئاسۆ وەهاب، چالاكوان و رۆژنامەنوس بە مەودا میدیای راگەیاند “پێنج ئاماژەی جیاواز لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەوە دەردەخەن كە هێرشی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران بە تەواوی نزیكبووەتەوە”.

لە بارەی ئاماژەكانیشەوە وتی “لێدوانی تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ سوریاو عیراق، لەبارەی لێدانی ئێران لە كۆتایی هەفتەدا كە هەرچەند سەرچاوەكان ئەم لێدوانە بە رای تایبەتی تۆم باراكوەسف دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا هەموو دیبلۆماتكار و خێزانەكانیان لە سعودییە دەنێرێتەوە بۆ وڵات و داوا لە ئەمەریكاییەكانیش دەكات كە ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن”.

وتیشی “ئاماژەی سێیەم و چوارەم ئەوەن كە ئەمەریكا هەشت هەزار سەربازی وڵاتەكەی لە ئیسرائیل جێگیر كردووە و بە بەردەوامیش مانۆڕی ئاسمانیی ئیسرائیل لە ئاسمانی، سوریا-عیراق و ئەردەن-عیراق ئەنجام دەدرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد”ئاماژەی پێنجەمی هێرشی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، نزیكبوونەوەی كەشتی فڕۆكەهەڵگری (رۆزفڵت)ـە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە ئەم كەشتییە گەورەترین فڕۆكە هەڵگری ئەمەریكییە”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان