مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی ئیكۆ عیراق، بەهای هەناردەی نەوتی خاوی عیراق گەیشتووەتە نزیكەی 37.39 ملیار دۆلار، لە بەرامبەر هەناردەكردنی 533.46 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ماوەی نۆ مانگی یەكەمی ساڵی 2026 دا.
ئیكۆ عیراق لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوە كردووە “بەڵگەنامەیەكی فەرمی كە لەلایەن كۆمپانیای سومۆ-وە دەرچووە و ئاراستەی پەرلەمان كراوە، داتا و بڕە داراییەكانی هەناردەی نەوتی لە مانگی كانوونی دووەمەوە تاوەكو ئەیلوولی 2026 لە خۆ گرتووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە “ئەو بەڵگەنامەیە دەریدەخات كە كۆی گشتیی بڕی هەناردەكراوی نەوت گەیشتووەتە 533,459,327 بەرمیل، كە بەهای مەزندەكراوی گەیشتووەتە 37,388,384,828 دۆلار”.
ئەوەشی خستوەتەڕوو “ئەو بڕە پارانەی لە هەژماری بانكی ناوەندیی عیراقدا دانراون بریتی بوون لە 33,511,194,387 دۆلار، بەپێی ئەو ژمارانەی كە لە بەڵگەنامەكەدا هاتوون”.
سەبارەت بە هەناردەكردن لە رێگەی بەندەری جیهانی توركییەوە، روونی كردووەتەوە “ئەو بڕە نەوتەی لەم ماوەیەدا هەناردە كراوە بەم شێوەیە دابەش بووە:
نەوتی باكوور، 50,757,644 بەرمیل، بە تێكڕای رۆژانە نزیكەی 188 هەزار بەرمیل.
نەوتی هەرێمی كوردستان، 25,095,454 بەرمیل، بە تێكڕای رۆژانە نزیكەی 93 هەزار بەرمیل.
ئ پ